له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ زیندانی به ناوه‌كانی “مه‌جید خانی، مسته‌فا كه‌یفه‌ری، سۆهراب مه‌جیدی، بێهروز شه‌یخی، سێپێهر مورادی و جه‌لال تاهری” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ساری، لاكانی ڕه‌شت، بێهبه‌هان، ماهشه‌هر و بۆكان” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌مین سه‌فاری، حشمه‌ت به‌یگی و یارمحه‌ممه‌د سه‌لجوقی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “بجنورد، فرده‌وس و تایباد” له سێداره دراون.
