کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی 4

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٨ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانیعه‌لی محه‌ممه‌د ڕوشه‌ن فكر، قوباد فه‌تحوڵڵاهی، كه‌یهان عه‌باسی، نه‌جات ڕه‌جه‌بی، یه‌زدان محه‌ممه‌د خانی، مه‌حموود دین محه‌ممه‌دی، حه‌یده‌ر ئه‌میری و جاسم سه‌قاییبه‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانیئه‌یبانی ئه‌هواز، ناوه‌ندی ئیلام، بۆرازجان، جیرۆفت، به‌م، بیرجه‌ند، سه‌بزه‌وار و یه‌زدئێعدام كراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ به‌ ناسناویعه‌تا شه‌هسه‌واری، به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ زیندانی خاف له‌ سێداره‌ دراوه‌.