له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٤ زیندانی به ناوه‌كانی “ئه‌مین شوكر خودایی، حه‌بیب عزه‌تی، محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌فاری و جابر ساكی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له زیندانه‌كانی “ئه‌راك، سنه، بۆكان و دزفوول” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٤ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “شه‌وكه‌ت وه‌یسی، عه‌لی هاشمی، یاسین ئێسفه‌ندیاری و جه‌هان ڕه‌سووڵی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانه‌كانی “دامغان، سه‌ڵماس، سمنان و دزفوول” له سێداره دراون.
