کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی 2

له‌ ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ ٢١ و ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، ٨ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ئێعدام كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانییه‌حیا نه‌جه‌فی، ئێحسان پورمه‌عسوومی و عماد مێرگان، به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانه‌كانیگه‌چساران، سیرجان و ئێسفراین، له‌ سێداره‌ دراون. هاوكات چەندبه‌ندراوێکی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیئیبراهیم دلارام، ئه‌ڵڵاكه‌ره‌م قاسمی، فاتح حه‌قداریان، یارحسێن نازاریان و مورته‌زا ده‌رویش، به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ زیندانه‌كانییاسوج، خوڕه‌م ئاوا و میناب، ئێعدام كران.