له ڕۆژانی ڕابردوو، حه‌وت به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی خوڕه‌م ئاوا، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، كرماشان و ئیسفه‌راین له خوراسانی باكوور، به تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر” له سێداره‌ر دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “جه‌لال حاج بابایی”، “داوود حه‌یده‌ری” و “ئه‌شكان مورادی”، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر” له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “فه‌ریبا مه‌له‌كی شیراوه‌ند” ته‌مه‌ن ٣٦ساڵ و “موسته‌فا سووری”، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له به‌ندیخانه‌كانی خوڕه‌م ئاوا و دیزڵاوای كرماشان له سێداره دراون. هاوكات دوو به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی “موحسن فه‌یازی” و “ئه‌میر جاودان” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له به‌ندیخانه‌ی ئیسفه‌راین ئێعدام كراون.