له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕه‌سوول كه‌ریمی، عه‌لی مه‌ده‌دی، هومایون جه‌باری، سوهێل یوسفی و حوجه‌توڵڵا عه‌بدوڵڵا نه‌ژاد” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی یه‌زد، لاكانی ڕه‌شت و ناوه‌ندی شیراز” ئێعدام كران. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “فه‌رزاد حسێنی و مه‌جید“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی یه‌زد و وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د” له سێداره دران.
