له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌وه ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٤ به‌ندراو به ناوه‌كانی “ئه‌میر حسێن زاهد، میلاد كوبش، مسته‌فا ئه‌فشار، مه‌لك عه‌لی ئه‌مینی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی مه‌شهه‌د، گۆنبه‌د، مه‌لایر و نه‌هاوه‌ند” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مه‌جید شاه په‌سه‌ندی، حه‌بیب خانی و ناسر ماهی ده‌شتی“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی زه‌نجان، قه‌زوین و كرمان“، له‌سێداره دراون.
