له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كوردستان و ئێران، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی ئاقاجۆری په‌یوه‌ند،سه‌جاد شوكری، مه‌هیار ئه‌فراشته، سه‌مه‌د عه‌زیری، ئه‌یوب له‌تیفیان و میلاد فروزه‌نده“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “سپیداری ئه‌هواز، ئیلام، شه‌هر كورد، خوڕه‌م ئاوا و نه‌یشابوور“، ئێعدام كراون. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “ئه‌میر حه‌مزه شاهوزهی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز له سێداره دراوه.