له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار له مادده هۆشبه‌ره‌كان“، “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “دزی چه‌كداری“، ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌میر ڕه‌زا قوبادی، مه‌جید و سه‌جاد حاته‌می“، به تۆمه‌تی “دزی چه‌كداری“، له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ڕه‌فیق گه‌ڵه به‌چه، حه‌زره‌ت ئێسحاق زهی و میلاد جه‌هانی“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “ئه‌راك، ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و عادڵ ئابادی شیراز“، له سێداره دران.هاوكات زیندانییه‌كی دیكه به‌ناوی “ئه‌حمه‌د به‌گ ناسری” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئیلام ئێعدام كراوه.