له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانه‌كانی “قه‌زوین، عادڵ ئابادی شیراز و زه‌نجان” ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “موحسن به‌رزگه‌ر، خوسرۆ مورادلوو، ڕه‌حمان دره‌خشانی، محه‌ممه‌د سوڵتان‌پوور، نور محه‌ممه‌د ناسری و فه‌رزاد ڕه‌سوول زاده” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “عادڵ ئابادی شیراز، قه‌زوین و زه‌نجان”، له سێداره دراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی ژن به ناوی “ڕۆیا عه‌باس زاده” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و له قوربانیانی منداڵ هاوسه‌ری، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له زیندانی زه‌نجان ئێعدام كراوه.