له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی كه‌شاوه‌رز، ئه‌حمه‌د به‌ختیار، كه‌یوان ڕه‌حمه‌تی و سه‌جاد ئه‌سڵانی” به تۆمه‌ته‌كانی “په‌یوه‌ندیدار به ماده‌ه‌ی هۆشبه‌ر” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان ئێعدام كران. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مه‌هناز دێهقانی، كامران امیرزادگان و موراد هێمه‌تی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانی ئادڵ ئابادی شیراز ئێعدام كران. شایانی باسه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تی ساڵی ٢٠٢٥ی زایینییه‌وه به لانیكه‌م هه‌زار كه‌سی له سێداره داوه، كه له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوو، ئه‌مساڵ به ڕێژه‌یه‌كی به‌رزتر له هه‌موو ساڵێكی دیكه ژماره‌ی له سێداره دراوان به‌رزتر بووه.
