له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ به‌ندكراو به ناوه‌كانی ئه‌میر ڕه‌زا سه‌رله‌ك، ئیبراهیم بازوه‌ند، ئارمان مه‌سجدی، هاشم معماری، موختار فه‌رشی و حسێن كازم زاده، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی دۆروود، ته‌ورێز و شیراز ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی موحسن ته‌یمووری به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانی لاكانی ڕه‌شت له سێداره دراوه.
