کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ٧ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ٧ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی 10

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست، له‌ سێداره‌دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به‌ له‌ سێداره‌دان و سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر زیندانیاندا له‌ ئێران، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی به‌فرانبار ٧ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیخه‌لیل نوری، ئه‌حمه‌د عه‌لی سه‌فاری، سیروس كه‌ره‌می، ڕه‌حیم خوداپه‌ره‌ست، میلاد نه‌جاتی، ئه‌بولفه‌زل ئێنحیساری و ئه‌حمه‌د ڕه‌زا ئیسفه‌هانی، به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانه‌كانیخوڕه‌م ئاوا، ئه‌لیگوده‌رز، دزفول، نه‌هاوه‌ند، كه‌ره‌ج، هه‌مه‌دان و یاسوجئێعدام كراون.