له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مه‌حموود عه‌لی سوڵتان ئابادی، مو‌سا گوڵپایگانی و په‌یمان عه‌لیزاده” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “قوم، سمنان و به‌نده‌ر عه‌باس” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها چوار به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د نازمی، ئه‌یوب زه‌یدی، محه‌ممه‌د تاجیك و ساسان میساقی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “سپیداری ئه‌هواز، ته‌ورێز، تایباد و یاسوج” له سێداره دراون.
