له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی “سنه، ده‌سگردی ئیسفه‌هان، ناوه‌ندی سمنان، قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج و بوئین زه‌هرای قه‌زوین“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نه‌دیم ئه‌شره‌ف زاده” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی چابه‌هار، “عه‌بدولقادر سهرگولزایی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، “عه‌لی ئیسماعیلی“، ڕه‌حمان سه‌رله‌ك” و “موحسن یگانه“، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانه‌كانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج و ناوه‌ندی سمنان، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “سابر كوشافهر” و “عه‌لی ئه‌كبه‌ری” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “سنه و بوئین زه‌هرای قه‌زوین“، له سێداره دراون.