له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیم، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و شارومه‌ندی ئه‌فغانستان، “حه‌بیب حه‌قشناس، سه‌راجه‌دین ئه‌بی تالبی، محه‌ممه‌د شه‌مس، ئه‌میر حه‌مزه شاهوزهی و به‌شیر“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی چوبینده‌ری قه‌زوین، شیراز و ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، ئێعدام كران. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “سه‌عید مینایی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانی قه‌زوین، ئێعدام كراوه.