له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “كوشتنی به شه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران و كوردستان، ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٢ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “جه‌لیل عاشوری و حه‌مید” و هه‌روه‌ها ٣ به‌ندكراوی دیكه‌ی شارومه‌ندی ئه‌فغانستان كه هێشتا ناسناویان به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “تایباد، وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د و كرمان“، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ئێقباڵ خه‌زائی و حه‌مید“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانی كرماشان، له سێداره دراون.