ڕۆژی ڕابردوو ٦ به‌ندكراو له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه له زیندانه‌كانی “سنه، قزڵحه‌سار، زاهدان، ئه‌راك و شیراز” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هوشبه‌ر“، ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانیمافی مرۆڤ، ٤ به‌ندكراو به ناسناوی “ئه‌كبه‌ر ئهباسپوور” خه‌ڵكی شاری مه‌راغه و دانیشتووی شاری بانه، “حامد به‌راهوویی“، “ئارمان ڕه‌یحانی” خه‌ڵكی فیروز ئابادی شیراز و “ئیسماعیل دلاوی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “سنه، زاهدان و عادڵ ئابادی شیراز“ئێعدام كران. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “سلێمان كوشكی” خه‌ڵكی خوڕه‌م ئاوا و “جاسم نوری“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“،له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی ئه‌راك و قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج“، له سێداره دران.