له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی دیزڵ ئابادی كرماشان، ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و سه‌بزه‌وار، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، سێ به‌ندكراوه به ناوه‌كانی “سه‌عید قوبادی“، “كازم جامه‌شورانی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و “هادی نه‌ورۆزی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان له سێداره دران. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مو‌سا عه‌لیزاده” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز و ” مسته‌فا پیر عه‌باسی” به هه‌مان تۆمه‌تی له زیندانه‌كانی “ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و سه‌بزه‌وار ئێعدام كران.