له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥ به‌ندكراو له زیندانه‌كی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئومید ڕه‌حمانی” و “كامیار نه‌جه‌ف زاده“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانی ناوه‌ندی كرماشان ئێعدام كران. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “نه‌جیب ئازهرۆم” و “جه‌واد محه‌ممه‌د په‌ناه“، له زیندانه‌كانی ورمێ و ناوه‌ندی قوم، به هه‌مان تۆمه‌ت له سێداره دران. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه،به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانی كرمان ئێعدام كراوه.