له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی زه‌نجان، ئیسفه‌هان و ته‌ورێز، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، ٤ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌شكان فه‌تحی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، “ئامینه عه‌لیپوور” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، “خه‌لیل حه‌سه‌نزاده” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و”عه‌بدوڵڵا په‌ناهی” ته‌مه‌ن ٦١ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له به‌ندیخانه‌كانی “ئیسفه‌هان”، “زه‌نجان” و “ته‌ورێز”، له سێداره دراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “ڕه‌سول ئیبراهیمی” كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له به‌ندیخانه‌ی ئیسفه‌هان ئێعدام كراوه.