ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، پێنج به‌ندكراو له زیندانی ته‌ورێز به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، به شێوازێكی نه‌هێنی له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م پێنج هاووڵاتییه به ناسناوی “بابه‌ك عومه‌رزاده” خێزاندار، خاوه‌نی دوو منداڵ و خه‌ڵكی گوندی “گونبه‌د” سه‌ر به ناوچه‌ی سۆما و برادۆستی ورمێ، “تۆفێق نێعمه‌تی” خه‌ڵكی گوندی “به‌ردیزی” سه‌ر به ناوچه‌ی سۆما و برادۆستی ورمێ، “هوشه‌نگ هه‌ناره” خه‌ڵكی گوندی “خلیان” سه‌ر به هه‌مان ناوچه، “نه‌جیب ئازهرۆم” خه‌ڵكی گوندی “كلانكانی” سه‌ر به شاری سه‌ڵماس و “كه‌یوان مامه‌ندی” خه‌ڵكی گوندی “دریك” سه‌ر به شاری سه‌ڵماس، به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان و به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادەری هۆشبه‌ر” ئێعدام كراون.