کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ٤ به‌ندكراو له‌ سێ زیندانی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ٤ به‌ندكراو له‌ سێ به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ٤ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانیچووبینده‌ری قه‌زوین،ته‌ورێزوده‌ستگردی ئیسفه‌هان، به‌ تۆمه‌تیكوشتی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به‌ ناویحسێن عه‌لی یاریته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ زیندانی چووبینده‌ری قه‌زوین ئێعدا كرا. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ به‌ ناویبه‌هرام ئه‌لماسی چایكه‌ندیته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خێزاندار، كه‌ بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ به‌ندخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیدا به‌ندكراوه‌، له‌ زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز له‌ سێداره‌ درا. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیبۆرهان وه‌سیمۆڵڵاهیته‌مه‌ن ٣٢ ساڵه‌ و شارومه‌ندی ئه‌فغانستان،حه‌یده‌ر باباییته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌ به‌ندیخانه‌ی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان له‌ سێداره‌ دران.