له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كو‌شتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٧ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئارتا ساعی، ئه‌كره‌م ڕه‌زایی، حه‌مزه جه‌عفه‌ری، كورۆش بۆزۆرگمێهر، محه‌ممه‌د جه‌واد نه‌عیمی، شه‌ریف دێهقانی، ئارمین ئاقاپوور، جه‌لیل شه‌هبازی، عه‌لی ئاقا هێمه‌تی، مو‌سا عه‌سگه‌ری، مێهرشاد ئه‌سه‌دئابادی، ئێحسان ئه‌نساری، عه‌زیزموراد ئه‌نساری، عه‌لی حاته‌می، عه‌زیم عومه‌ری، سالح كه‌عبی و ئومید جه‌مشیدی” به تۆمه‌تی “كو‌شتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “نه‌وشه‌هر، لاكانی ڕه‌شت، سنه، گه‌ناباد، عادڵ ئابادی شیراز، بووشێهر، وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، چابه‌هار، دامغان، مه‌هاباد، قوچان، ئیسفه‌راین، فیردۆس، بێهبه‌هان، ماهشه‌هر و ساری” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها دوو زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “بۆرزو مه‌هدی نیان و فه‌رشاد حه‌یده‌ری كیا” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “مه‌لایر و بۆجنورد” له سێداره دراون.
