له ڕۆژانی ڕابردوودا ١٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “موحاربه” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ زیندانی به ناوه‌كانی “یه‌زدان مه‌ردان پوور، فه‌ره‌یدوون گوده‌رزی، پویا نه‌جه‌فی، بیژن شاهرۆخی، ئه‌كبه‌ر گه‌نجی، عه‌لی ئه‌سغه‌ر شاهی، شیروده مه‌قسوودی، ئه‌بوتالب غوڵامی و مسته‌فا كوشكی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “كرماشان، ئه‌لیگوده‌رز، دزفوول، خوڕه‌م ئاوا، نه‌هاوه‌ند، یاسوج، بروجرد، ته‌ورێز و ئه‌رده‌بێڵ” ئێعدام كران. هه‌روه‌ها ٥ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌سه‌د سه‌له‌حشوور، ئیسحاق نیازی، سۆشا عه‌بدی، مه‌لك كاوه‌یی و یارموراد به‌خشی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “سمنان، ئه‌راك، هه‌مه‌دان، به‌نده‌رعاباس و قه‌زوین” له سێداره دراون. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “عه‌بدولحه‌سه‌ن یاری، مسته‌فا كوشكی” به تۆمه‌تی “موحاربه” له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی كه‌ره‌ج و قوم” ئێعدام كراون.
