له ڕۆژانی ڕابردوودا ١٤ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ زیندانی به ناوه‌كانی “سه‌فا جوزی پوور، مه‌هدی جه‌وانمه‌ردی، په‌ڕه‌و وه‌لی شه‌عبانی، حسام نه‌ورووزی، عه‌لی نه‌یره‌نگ و جه‌لال خورشیدی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “گۆناباد، لاكانی ڕه‌شت، سه‌بزه‌وار، مه‌شهه‌د و ناوه‌ندی یه‌زد” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٨ به‌هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “عه‌لی كه‌لهۆڕ، ئه‌میر ئیمامی، یوسف جه‌مشیدی، محه‌ممه‌د نوری، حسێن شه‌فیع زاده، غوڵامڕه‌زا به‌هرامی، حسێن زه‌مانی و سێپێهر گوده‌رزی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له به‌ندیخانه‌كانی “گورگان، قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، به‌نده‌ر عه‌باس، ناوه‌ندی سمنان، دۆروود و بروجرد” له سێداره دراون.
