کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ١٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ١٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی 2

له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر تاكوو چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، ١٣ هاووڵاتی له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٠ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیحسام ڕه‌حیم خانی، جه‌واد مۆریدان، ئه‌كبه‌ر زه‌مانی، یوسف عابدی پوور، موحسن فه‌خرایی، هوشه‌نگ نه‌ورووزی، جه‌واد سادقی، حه‌مزه‌ حه‌ق وه‌ردی، حه‌مزه‌ سوڵتان په‌ناه و مه‌حموود عه‌زیزیبه‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانه‌كانیسپیداری ئه‌هواز، شه‌هر كورد، بوشێهر، وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، بۆرازجان، بۆكان و نه‌یشابوورله‌ سێداره‌ دراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیمێهرداد عه‌لیوه‌ند، یه‌دوڵڵا كازمی و جه‌لیل مۆغانلووبه‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری ته‌ورێز ئێعدام كراون