کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ١٢ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ١٢ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌، ١٥ و ١٦ی سه‌رماوه‌ز، ١٢ هاووڵاتی له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانوكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست، له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، 7 به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانییاوه‌ر فه‌رهادی، گوڵموراد نه‌جاتی، عه‌لی ئه‌شره‌ف خودایی، حه‌سه‌ن به‌همه‌نی، مه‌سعوود ئێحسانی، عه‌باس حسێنی و ئه‌مین په‌ناهی زاده‌به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانه‌كانیخوڕه‌م ئاوا، ئه‌لیگوده‌رز، نه‌یشابوور، به‌نده‌ر عه‌باس، گورگان و سنه‌ئێعدام كراون. هاوكات ٥ زیندانی دیكه‌ی به‌ ناوه‌كانیخۆسرۆ نێعمه‌تی، میلاد میرزا خانی، نوره‌دین عه‌سکه‌ری، عه‌لیموراد ئه‌نساری و حسێن كوچادیبه‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ زیندانه‌كانیقوم، سمنان، ئه‌راك و قه‌زوینله‌ سێداره‌ دراون.