له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “موحاربه“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو زیندانی به ناوه‌كانی “ئارمانج كاروانچی و ئه‌رسه‌لان شێخی” به تۆمه‌تی موحاربه له زیندانی قزڵحه‌ساری شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٩ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی نهجهفعهلی سه‌گوه‌ند، ئاریو ئیمامی، ڕه‌زا گوده‌رزی، سهفل عه‌بدولی، شایان نورمحه‌ممه‌دی، ئه‌مین موعته‌مدی، نه‌ریمان خره‌دمه‌ند و مسته‌فا محه‌ممه‌دی، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه، له سێداره دراون.
