له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، شه‌ش به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ساسان جورابلوو، ئه‌میر سه‌رله‌ك، كه‌ریم عه‌سگه‌ری، غوڵامڕه‌زا سه‌عیدی، موجته‌با ڕه‌زایی، فه‌ره‌یدون مۆشیری خاه” و به‌ندكراوێكی دیكه كه هێشتا ناسناوی به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتوون، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “نه‌یشابوور، دۆروود، زه‌نجان، كاشان و ده‌ستگردی ئیسفه‌هان“، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٤ هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “نورمحه‌ممه‌د شه‌هسه‌واری، سیاوه‌ش نامداری، ئه‌ڵڵاكه‌ره‌م به‌یگی و ئارمین ئاقایی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “یه‌زد، گورگان، به‌م و كرمان” له سێداره دراون.
