له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌وه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “حسێن شیرزادی موقه‌ده‌م، جه‌عفه‌ر هدایه‌تی و ئارین جۆكار و ئه‌رسه‌لان عه‌ره‌ب“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “مه‌لایر، ئه‌لیگوده‌رز، گه‌ناباد و دزفوول” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٦ هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “مه‌حموود فه‌ره‌همه‌ند، ڕه‌سوول شاهی، فه‌رهاد هوه‌له‌د به‌یگی، محه‌ممه‌د ڕه‌زا موقه‌ده‌م، شیرزاد فه‌رهه‌نگی و كامبیز دیربازیان” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “زه‌نجان، قه‌زوین، قوچان و ئێسفه‌راین“، له سێداره دراون.
