له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “بێهزاد مه‌زارزهی، عه‌لی به‌راهویی، ڕه‌مه‌زان دلداده، میرزا خان به‌ساتی، عماد ڕه‌شیدی و قه‌نبه‌ر ئیسلامی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “بیرجه‌ند، جیرۆفت و خاف” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٤ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “هوشه‌نگ جه‌دیدی، جه‌لیل شه‌هسه‌واری، عه‌بدوڵڵا قاسمی و كه‌ره‌م عه‌لی فه‌رهادی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ئه‌هواز، ناوه‌ندی یه‌زد، ئیلام و به‌م” له سێداره دراون.
