ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌ك له زیندانی قوروه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له سێداره درا.
ناوبراو شه‌ش ساڵ له‌مه‌و پێش ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، له ئه‌نجامدا ڕۆژی چوارشه‌ممه ئێعدام كرا. جێگای ئاماژه‌یه حوكمی سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كه‌سی كوژراو به‌ڕێوه چووه.