له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش هاووڵاتی له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ڕژیم و بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له ئێران دژ به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به سه‌ر زیندانیاندا، شه‌ش به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌حه‌د میرزایی، حه‌نیف محه‌ممه‌دی، یاسین عه‌زیمی، عه‌باس قولی پوور، فه‌رید نوری زاد و قاسم ئه‌مینی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانه‌كانی “ئێسفه‌راین، نه‌وشه‌هر، ئیسفه‌هان، قو‌چان و ناوه‌ندی سنه” ئێعدام كراون.
