له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی كرمان، زه‌نجان و شیراز جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی سه‌عید شكووهی و عه‌لی شه‌فیعی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی كرمان و شیراز ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێك به ناوی حه‌سه‌ن میرزایی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زه‌نجان جێبه‌جێ كراوه.