له ڕۆژانی ڕابردوودا سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیم له كوردستان و ئێران، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “بیژه‌ن سوڵه‌یمانی” و “سه‌عید پارسایی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانی “نه‌هاوه‌ند له سێداره دران. هه‌وره‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “فه‌رهاد مێهدی پوور” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه له زیندانی ئیلام ئێعدام كراوه.