له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی “سنه، قه‌زوین و كرمان” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشه‌به‌ركان” ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوسناوی “محه‌ممه‌د میربه‌لووچ زهی” خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان و “فه‌رزاد مۆحێبی” خه‌ڵكی شاری قه‌زوین، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، له زیندانه‌كانی “قه‌زوین و كرمان“، ئێعدام كران. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “ئازاد مورادی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خه‌ڵكی شاری بانه، له زیندانی شاری سنه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له سێداره درا.