سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ڕوباب دانایی، ئەمیر ئۆجاقی و حەیدەر هەیبۆزادە” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بهئەنقەست و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی لە زیندانی ناوەندیی شاری یەزد جێبەجێ کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەمیر ئۆجاقی خەڵکی کرماشان بووە و ٦ ساڵ پێش لە شاری “مێهریز“ی سەر بە ئوستانی یەزد دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو. جێگای ئاماژهیه ههر یهك له “ڕوباب دانایی” خەڵکی یەزد و “حەیدەر هەیبۆزادە” خەڵکی شاری زابۆل بە تۆمەتی کوشتنی بهئەنقەست سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.