له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه، ٢٠ و ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “ده‌ستدرێژی سێكسی” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی ته‌ورێز و زه‌نجان ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “شه‌هرام مه‌ناف زاده” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “فه‌رهاد عه‌بدۆلی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، به تۆمه‌تی “ده‌ستدرێژی سێكسی، له زیندانی ته‌ورێز له سێداره دران. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “عه‌لی ڕه‌زایی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی زه‌نجان، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ئێعدام كرا.