له ڕۆژانی ڕابردوودا سێ به‌ندكراو، له زیندانه‌كانی بروجرد و سمنان به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مورتزا كازم زاده” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی سمنان و “محه‌ممه‌د ڕه‌زا به‌سیری” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاهرود، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانی سمنان له سێداره دران. هه‌روه‌ها زیندانیه‌كی دیكه به ناوی “حاته‌م شاه په‌سه‌ندی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ، كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٥ ساڵ به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی بروجرد ڕاگیرابوو، ڕێكه‌وتی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه له هه‌مان به‌ندیخانه له سێداره درا.