کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی دوو كه‌س له‌ زیندانی سنه‌

له‌ سێداره‌دانی دوو كه‌س له‌ زیندانی سنه‌ 2

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ، سزای سێدارەی دوو كه‌س بە ناوەکانیهیوا ئەحمەدی و پەیام یەزدانیخەڵکی سەوڵاوا لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،هیوا ئەحمەدیخەڵکی گوندیبێسارانوپەیام یەزدانیخەڵکی گوندیکەکلیک ئاوای سەر بە شاری سەوڵاوا، پێنج ساڵ لەمەو پێش لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی به‌ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی جێبەجێ كردنی سزاكه‌یان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گوازرابوونه‌وه‌.