له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كرماشان، له زیندانی ناوه‌نده كرماشان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “ئومید ڕه‌حمانی” و “كامیار نه‌جه‌ف زاده”، له ساڵانی ڕابردوودا به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. شایانی باسه ساڵی ڕابردوو، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به لانیكه‌م و به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ٩٧٥ كه‌س به تۆمه‌ته جیاوازه‌كان له سێداره دراون.