له ڕۆژانی ڕابردوو، دوو به‌ندكراو كه یه‌كێكیان ژنه، له زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “زه‌هرا فتوحی” و “مورته‌زا شیرخانی“، له ساڵانی ڕابردوودا له دوو دۆسیه‌ی جیاوازدا به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و له ئه‌نجامدا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، له زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز ئێعدام كران. شایانی باسه “زه‌هرا قتوحی” به هۆی ده‌ستدرێژی هاوسه‌ری پێشووی بۆ سه‌ری، هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتبوو، به‌ڵام به هۆی كۆنه‌په‌ره‌ست و پیاو سالار بوونی یاسای كۆماری ئیسلامی حوكمی سێداره به سه‌ر ئه‌و ژنه‌دا سه‌پێندرابوو.