ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له به‌ندیخانه‌ی “عادڵ ئاباد”ی شیراز، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م دوو به‌ندكراوه به ناوه‌كانی “ڕه‌سوول مینایی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “خوسرو عه‌باس زاده” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، بۆ ماوه‌ی زۆرتر له چوار ساڵه به‌ندكراون و به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه له هه‌مان ڕۆژدا، سێ به‌ندكراوی دیكه له به‌ندیخانه‌ی “عادڵ ئاباد”ی شیراز له سێداره درابوون و به‌و شێوه‌یه ژماره‌ی له‌سێداره دراوانی ئه‌م به‌ندیخانه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گه‌یشت به ٥ كه‌س.