کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی ژن له‌ زیندانی قه‌زوین

له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی ژن له‌ زیندانی قه‌زوین 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 26ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به‌ندكراوێك ژن به‌ ناویمه‌رزیه‌ ئیسمائیلیته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و خێزاندار، به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ئێعدام كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوبراو به‌ هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی ناچار به‌ جێبه‌جی كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ و به‌ هۆی ڕاگرتنی ٦٠٠ گره‌م له‌و مادده‌یه‌، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی پشتیوانی مادی له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه‌ و له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.