ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به‌ندكراوێكی ژن له زیندانی خۆڕه‌م‌ئاوا به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره درا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م به‌ندكراوه به ناوی “مه‌ریه‌م كاویانی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له لایه‌ن داداگای سزاكانی خۆڕه‌م ئاواوه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه له كه‌ره‌ج، كه به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست حوكمی سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پێندرابوو، به هۆی لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی قوربانی ئازاد كرا. جێگای ئاماژه‌یه له مانگی ژانویه‌ی ٢٠٢٥دا، لانیكه‌م ٨٧ به‌ندكراو له سێداره دراون و به‌رئاورد به ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م به ڕێژه‌ی ١٣ له سه‌د، ژماره‌ی له سێداره دراوان به‌رزبووه‌ته‌وه.