کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی زاهدان

له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی زاهدان 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناوی “ئه‌حمه‌د شه‌هبه‌خش” به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” له زیندانی زاهیدان‌ له‌سێداره‌ درا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، “ئه‌حمه‌د شه‌هبه‌خش”، ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌ لایه‌ن دادگای زاهیدانه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو‌.‌ به‌یانی شه‌ممه‌ سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌لووچه‌ له‌ بێده‌نگی خه‌به‌ری دا جێبه‌جێ كرا.