به‌یانی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی زاهیدان له سێداره درا.
به پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “زه‌كه‌ریا عه‌لیزهی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، كه ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی سێشه‌ممه له سێداره دراوه.