له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٢ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٨ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “زه‌كه‌ریا محه‌ممه‌د خانلوو، یونس زه‌مانی، حسێن ئێخلاس پوور، محه‌ممه‌د توغده‌ری، ئه‌شكان په‌رته‌ویان، كه‌ریم نازمی، سه‌جاد نه‌وروزی و فه‌ره‌یدوون لوتفی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، تایباد، بافت، گۆنبه‌د، ساری و ناوه‌ندی یاسوج“، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “سه‌عید عه‌ره‌بیان” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانی “ناوه‌ندی یه‌زد“، له سێداره دراوه. شایانی باسه سێ به‌ندكراوی دیكه كه هێشتا سه‌باره‌ت به ناسناویان وئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراه‌ته‌وه پاڵیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه، له زیندانی قزڵحه‌ساری شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كراون.
