له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٨ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕه‌حمان مه‌ولوودی، محه‌ممه‌د حسێن ئه‌كبه‌ری، محه‌ممه‌د ڕه‌زا پیرهادی، كیانوش شادمان، محه‌ممه‌د ڕه‌زا به‌شاره‌ت، سه‌جاد حه‌بیبی، ئیلیاس ڕه‌حیم پوور و عه‌لی شه‌عبانی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی ،سپیداری ئه‌هواز، دزفوول، بروجرد، لاكانی ڕه‌شت، قه‌زوین و قوم” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٢ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “میرزا جانعه‌لی زاده و ئه‌میر نۆسره‌ت پیربار” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانه‌كانی “ئه‌راك و به‌م” له سێداره دراون.
